پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زێت و كه‌ش و هه‌وا فێنك ده‌بێته‌وه‌

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌ش و هه‌وا رایگه‌یاند: كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان فێنك ده‌بێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زێت.
ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  12 ى 9 ى 2021 ،  لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری  بارستە ھەوایەکی فێنک  پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 پلەی سیلیزی دیکە روو لەنزمبوونەوە دەکات و بەم شێوەیە ده‌بێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 35 پلە ، ھەولێر 36 پلە ، دھۆک 35 پلە ، ھەڵەبجە 36 پلە ، کەرکوک 37 پلە ).
ئاراس جه‌بار راشیده‌گه‌ێنێت:  لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 38 بۆ 40 پلە ئەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 35 بۆ 36 پلە ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسای ئەبێت  10---15 کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 13 ى 9 ى 2021 ،  پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئه‌مڕۆ زیاتر بەجێگیری ئەمێنێتەوە لەھەندێ ناوچەشدا زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکات  .