حه‌مه‌ كه‌ریم عارف كتێبێك له‌سه‌ر"جیهانی چیرۆك و ڕۆمان" بڵاو كرده‌وه‌


  (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ جیهانی چیرۆك و ڕۆمان)،نوێترین كتێبی نووسه‌ر و وه‌رگێری كورد حه‌مه‌ كه‌ریم عارفه‌، به‌ تیراژی (500) دانه‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
له‌م كتێبه‌دا نووسه‌رحه‌مه‌ كه‌ریم عارف،باس له‌ چۆنیه‌تی نووسین چیرۆك و رۆمان ده‌كات ،وه‌كو ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئاره‌زووی نووسینی جیهانی چیرۆك و رۆمان ده‌كه‌ن. 
حه‌مه‌كه‌ریم عارف نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد، كتێبێكی به‌ ناونیشانی (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ جیهانی چیرۆك و ڕۆمان) به‌ تیراژی (500) دانه‌ چاپ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا باس له‌ دوو ڕێگه‌ و شێوازی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ ده‌یانه‌وێت چیرۆك و ڕۆمان بنووسن.
  كتێبی (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ جیهانی چیرۆك و ڕۆمان) ،ئیبراهیم ساڵح دیزاینی به‌رگه‌كه‌ی بۆ كردوه‌ ،له‌لایه‌ن ڕه‌نجده‌ر جه‌باره‌وه‌ دیزاینی ناوه‌وه‌ی بۆ كراوه‌، له‌لایه‌ن ڕۆشنبیری ڕه‌هه‌ند له‌ سلێمانی چاپكراوه‌.   
ئا- كامران