8ی ئه‌یلول رۆژی جیهانی نه‌خوێنده‌واری


نه‌خوێنده‌واری له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان بۆته‌ دیارده‌یه‌كی زه‌ق و به‌ربڵاو، به‌تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ دواكه‌وتووه‌كان یان هه‌ژاره‌كان یاخود وڵاتانی تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندوو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردۆته‌ سه‌ر دۆخی ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌و وڵاتانه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رۆژی (8)ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك تایبه‌ت بكات به‌ڕۆژی جیهانی نه‌خوێنده‌واریی.
 ئه‌و رۆژه‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌زیره‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن بڕیاری لێدرا، كۆنگره‌كه‌ تایبه‌ت كرابوو به‌ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌ڕۆژانی 8 تا 19 ئه‌یلولی 1965 له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، به‌وه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه‌و له‌ تشرینی دووه‌می ساڵی 1966 یۆنسكۆ رۆژی 8ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێكی كرد به‌ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، له‌وكاته‌وه‌ یۆنسكۆ بۆ رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ساڵانه‌ ئاهه‌نگ و مه‌راسیم و كۆڕو كۆبونه‌وه‌ی جۆراو جۆر ده‌گێڕێت و به‌بیری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ خوێنده‌واری مافێكه‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و بنه‌مایه‌كه‌ بۆ هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌.
ئا- كامران