ئه‌و ته‌كنیكه‌ی كه كاریكاتێره‌كه‌ی پێ ده‌كێشرێت، رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێت بۆ گه‌یشتنی به جه‌ماوه‌ره‌وه، لێره‌دا زۆر له‌سه‌ر كرداری ره‌نگكردندا راناوه‌ستین، چونكه ئه‌و كرداره به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌نده به چه‌ند هۆكاری تره‌وه، كه به‌ندن به ته‌كنیكه‌كانی چاپكردن، و ماوه‌ی كاتی به‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ند بۆ جێبه‌جێكردنی كاریكاتێره‌كه، كه پێشتر باسمان لێوه‌كرد له جیاوازی نێوان رۆژنامه و گۆڤاردا، بۆیه كاره‌كه هه‌روه‌ك گوتمان له ده‌ره‌وه‌ی ویستی كاریكاتێریسته‌كه‌وه‌یه، ناتوانین له‌سه‌ری بوه‌ستین، چونكه ئه‌مه رامانده‌كێشێته ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه له‌چه‌ندین شتی تری ده‌ره‌وه‌ی باسه‌كه‌مان.
ده‌توانرێت باس له به‌كارهێنانی ره‌نگكردنی كاریكاتێر ته‌نیا له كاتی به‌كارهێنانیدا بكرێت، بۆ نمونه له گۆڤاردا په‌سه‌ندتره كه كاریكاتێر ره‌نگاوره‌نگ بێت، یان به ته‌كنیكێكی گرافیكیانه‌ی به‌رز جێبه‌جێكرابێت ئه‌گه‌ر ره‌ش و سپی بوو، چونكه یه‌كه‌مین پێشوازیكردنی كاریكاتێر پێشوازی بینینه، هه‌ر كارێك كه نیگاره‌كه بیكات، بریتیه له راكێشانی سه‌رنجی چاو بۆخۆی، بۆیه بوونی ره‌نگه‌كان چاكترین جێبه‌جێكاری ئه‌م ئه‌ركه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاریكاتێره‌كه‌ش به ره‌ش و سپی جێبه‌جێكرابوو، ئه‌وا چاكتر وایه كه باكگراوندێكی ره‌نگی چڕی بۆ دابین بكرێت، كه ئه‌و جیاكارییه زه‌قه‌ی نێوان ره‌ش و سپی‌دا، هه‌ر له سه‌ره‌تادا به‌ده‌رخات بۆ چاوی بینه‌ر، ئه‌مه له‌لایه‌نی بینینه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه ره‌نگه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی زینده‌یی و چالاكییه‌كی زیاتر به كاریكاتێره‌كه ده‌به‌خشێت، زۆرجاریش ده‌توانێت رۆڵی ئاماژه‌كردن بۆ چه‌ند شتێكی دیاركراو بگێڕێت، به‌ڵام باكگراوندی ره‌ش، ره‌هه‌نده‌كان روون ده‌كاته‌وه، و ئاماژه‌ش به جووڵه ده‌كات، واته زینده‌ییه‌كی زێتر ده‌به‌خشێت، لێره‌دا باس ته‌نیا له باكگراوندی ره‌ش ناكرێت، له‌وانه‌یه باكگراونده‌كه سپی بێت، و كه‌سایه‌تیه‌كان ره‌ش بن، له‌وانه‌یه باكگراونده‌كه له چه‌ندین هێڵی ته‌ریب یان یه‌كتربڕ یان شێوه‌ی جیاوازی تر كه هونه‌رمه‌ند به گونجاوی ده‌بینێت، لێره‌دا به چاكی نازانین به‌كارهێنانی باكگراوندی پێكهاتوو له هێڵی یه‌كتربڕی ئاسۆیی و ستوونی، كه چه‌ندین چوارگۆشه پێكدێنن، كه وه‌ك تۆڕێكێ لێدێت له پشته‌وه‌ی كاریكاتێره‌كه، بۆیه ئامۆژگاری زیاتر به به‌كارهێنانی هێڵی لار ده‌كرێت، به‌ڵام له رۆژنامه‌دا كه ئه‌سته‌مه به‌كارهێنانی ره‌نگه‌كان تێیدا، بۆیه زۆرجار ته‌كنیكی گرافیكی پشت به‌ستوو به ره‌ش و سپی، ده‌بێته ته‌كنیكی سه‌ره‌كی، به‌ڵام زۆرجاریش كه‌می كات ده‌رفه‌ت نادات به به‌كارهێنانی هه‌موو تواناكانی ئه‌و ته‌كنیكه، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌كارهێنانی ته‌كنیكی هێڵی پان و ئه‌ستوور په‌سند ده‌كرێت، كه له‌لایه‌ك وه‌ك موگناتیسێكی بینین وایه، و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ره‌نگاری كه‌موكوڕییه‌كانی چاپكردن ده‌بێته‌وه، كه زۆرجار هێڵه ورد و باریكه‌كان ده‌سڕێته‌وه و قووتیان ده‌دات، به‌تایبه‌تی رۆژنامه هه‌ژاره‌كان كه ئامێره‌كانی چاپكردنیان پێشكه‌وتوو نییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش كارزانی و شاره‌زایی له جێبه‌جێكردنی كاریكاتێردا زۆر پێویسته، گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نی شێوه‌كاری بۆ پله‌ی دووه‌م له به‌رانبه‌ر بیرۆكه‌دا، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه لایه‌نی شێوه‌كاری گرنگ نیه، و له حاڵه‌تی بوونی بیرۆكه‌دا، هه‌رچۆنێك بێت ده‌توانێت نیگاره‌كه بكێشیت و جێبه‌جێی بكه‌یت، چونكه خوێنه‌ر چێژ له‌و بیرۆكه‌یه وه‌رده‌گرێت كه هاوشانی نیگار و وێنه‌یه، بۆیه نیگاری خراپ و ناشیرین، بیرۆكه ناتوانێت پاكانه‌ی بۆ بكات، هه‌روه‌ها نیگاری تۆكمه ناتوانێت پاكانه بۆ بیرۆكه‌ی خراپ بكات، بۆیه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لای هه‌ندێكان هه‌یه، كه كاریكاتێر پێویستی به كارزانی نیه له هونه‌ره شێوه‌كارییه‌كاندا، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین كورتبینیه، چونكه ئه‌و ساده و ساكارییه‌ی له ستایلی زۆرێك له هونه‌رمه‌نده كاریكاتێریسته‌كاندا به‌دیده‌كرێت، ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی شتێك بێت، ئه‌وا نیشانه‌ی كارزانیه‌كی به‌رزی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه، نه‌ك نه‌بوونی كارزانی و شاره‌زایی، كه هه‌ندێك به‌هه‌ڵه تێیده‌گه‌ن، چونكه هونه‌رمه‌ند لێره‌دا هه‌ڵده‌ستێت به كورتكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی كاریكاتێره‌كه بۆ به‌رزترین پله، ئه‌میش كارێكی زۆر ئه‌سته‌متره له زێده‌كردنی ره‌گه‌زه‌كان بۆ نیگاره‌كه و تێخزانی به نمایشه شێوه‌كارییه‌كان، ئه‌مه‌ش زۆر له‌و گفتوگۆیه ده‌چێت له نێوان وتاربێژێكی به‌ناوبانگ و پرسیاركارێك، كه لێی ده‌پرسێت: چه‌ندت پێویسته بۆ ئاماده‌كردنی وتارێكی یه‌ك كاتژمێری؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: پێنج خوله‌ك. دوایی لێی ده‌پرسێت: ئه‌دی چه‌ندت پێویسته بۆ ئاماده‌كردنی وتارێكی پازده خوله‌كی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نیو كاتژمێر. ئه‌مجاره ده‌پرسێت: چه‌ند كاتت پێویسته بۆ ئاماده‌كردنی وتارێكی پێنج خوله‌كی؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: دوو كاتژمێر. به‌مجۆره كورتكردنه‌وه له‌هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی چالاكی مرۆڤایه‌تی، نیشانه‌ی كارزانی و شاره‌زایی و لێهاتووییه، نه‌ك لاوازیی.
ته‌نانه‌ت خوێنه‌ر هه‌رچه‌نده شاره‌زا و كارامه نه‌بێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی شێوه‌كارییه‌وه، توانای جیاكاریی هه‌یه له نێوان نیگارێكی چاك و نیگارێكی خراپ‌دا، هێڵه‌كان خۆڕسكانه توانای خۆگونجاندنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ چاوی بینه‌ردا، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی نیگاركێشێكی كارزان بێت، چونكه سه‌ربه‌ستانه ده‌كشێن، زێده‌ڕۆییكردنیش هه‌رچه‌ند قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره بێت، نابێته‌هۆی ونكردنی ئه‌و رێژانه‌ی كه هونه‌رمه‌ند دایڕشتوون له نیگاره‌كه‌دا، و رێگریشی لێناكات له وێناكردنی چه‌ندین دۆخ سه‌ربه‌ستانه و به‌بێ شڵه‌ژان، به‌ڵام له نیگاری خراپ‌دا هێڵه‌كان له‌رزۆك و شپرزه و شڵه‌ژاو و به ئاسانی ناكشێن، ئه‌مه‌ش چاوی مرۆڤ تێبینی ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه هیچ زانستێكی هونه‌ری هه‌بێت، هه‌روه‌ها ڕاڕایی و دڵه‌ڕاوكێ و نه‌بوونی متمانه‌به‌خۆبوون له نیگاركێشانی رێژه‌كاندا به‌ده‌رده‌كه‌ون، و ئه‌سته‌می گه‌وره‌ش له نیگاركێشانی دۆخه‌كانیش به‌ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه ئه‌م جۆره نیگار و كاریكاتێره كارلێكی ویستراو له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا به‌دیناهێنێت، چونكه خوێنه‌ر هه‌ست به لاوازیی توانا شێوه‌كارییه‌كانی ئه‌و كاریكاتێریسته ده‌كات، و هه‌ركاتێك چاوی پێبكه‌وێت دوودڵ نابێت له ئامۆژگاریكردنی، ئه‌مه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر قه‌ناعه‌تی به‌وه نه‌هاتبێت، كه ئه‌ویش ده‌توانێت ببێته كاریكاتێریست، ئه‌گه‌ر ئاستی شێوه‌كاری كاریكاتێره‌كه به‌م شێوه‌یه بێت! به‌داخه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی له هه‌ندێك رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه به‌م ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن، ئێمه لێره‌دا نمونه ناهێنینه‌وه، هه‌تا ناوی كه‌س نه‌هێنین، زۆربه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی له رووی شێوه‌كارییه‌وه سه‌ركه‌وتوونین، له رووی بیرۆكه‌شه‌وه هه‌روا سه‌ركه‌وتوو نابن، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، چونكه ئه‌سته‌می وه‌رگێڕانی بیرۆكه بۆ شێوه و شێوه‌كاریی، وا له كاریكاتێریسته‌كه ده‌كات بیرۆكه‌كه بگونجێنێت له‌گه‌ڵ توانا شێوه‌كارییه‌كانی خۆیدا، ئه‌مه‌ش وا له بیرۆكه‌كه ده‌كات زۆرێك له چاكه‌كانی خۆی له‌ده‌ست بدات، كه له سه‌ره‌تادا هه‌یبوو.
بۆیه پێویسته رۆژنامه‌گه‌ری هونه‌رێكی ئاست به‌رز پێشكه‌ش بكات، نه‌ك ته‌نیا له بیرۆكه‌دا، به‌ڵكو له شێوه‌شدا، چونكه چۆن بیرۆكه له هه‌یبه‌تی شێوه‌كاری كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر تێشكاو بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌و شێوه‌كارییه له لووتكه‌ی ئه‌فراندندا بێت، شێوه‌كاریش ئه‌گه‌ر خراپ بێت، به‌هه‌مان رۆڵ هه‌ڵده‌ستێت به‌رانبه‌ر به بیرۆكه‌دا، و دایده‌به‌زێنیته نزمان، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی خراپ و ئاست نزم جێبه‌جێ كرابێت، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام كۆشش بكرێت، بۆ به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له نێوان شێوه و ناوه‌ڕۆكدا، نابێت بێبایه‌خانه ته‌ماشای لایه‌ك، و لایه‌كه‌ی تریش به‌پێشخه‌ین، هه‌تا كاریكاتێره‌كه چاره‌نووسه‌كه‌ی تراجیدیایی نه‌بێت، تا كاریكاتێریسته‌كه له دوارۆژدا په‌شیمان نه‌بێته‌وه كه ئه‌و كاریكاتێره‌ی كێشاوه، هه‌تا رۆژنامه‌كه‌ش په‌شیمان نه‌بێته‌وه به بڵاوكردنه‌وه‌ی.
ئه‌و مه‌رجانه‌ش هه‌ر هه‌موویان پێكه‌وه پێویستن بۆ كاری كاریكاتێر له رۆژنامه‌گه‌ریدا، و خه‌سڵه‌تێكی گشتی نیه بۆ هه‌موو كاریكاتێرێك، ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی بۆ گروپه كاریكاتێرییه‌كان و بۆ پێشانگاكان و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی ده‌كێشرێن، ده‌توانێت واز له مه‌رجێك له‌م مه‌رجانه، یان له هه‌مووان بێنێت، بێجگه له هۆكاری ته‌كنیكی، ئێمه‌ش باسی ئه‌م مه‌رجانه‌مان كرد، چونكه بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌مان بوونی كاریكاتێره له رۆژنامه‌گه‌ریدا، نه‌ك گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به كاریكاتێر به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌گه‌ر كاریكاتێریش بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی كێشرابێت، ئه‌وا ده‌توانرێت واز له مه‌رجی هۆكاری ته‌كنیكی بنرێت، كه پێشتر باسمان كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێره‌ی ئاماده‌كراوه بۆ پێشانگایه‌كی هونه‌ری ئازادتره زیاتر له‌و كاریكاتێره‌ی ئاماده‌ده‌كرێت بۆ رۆژنامه‌یه‌ك، چونكه كاریكاتێر له پێشانگادا واباوه كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كاریكاتێری تردا نمایش بكرێن، كه پێكه‌وه هه‌موویان وێنه‌یه‌كی ته‌واوی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند پێكدێنن، و هه‌موویان به شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی ئامانجی دیاركراو به‌دیدێنن، هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت له پێشانگادا واز له بابه‌تی كات بێنێت، و ئه‌و كاریكاتێرانه پیشان بدات كه ناوه‌ڕۆكه‌كانیان پێشتر بابه‌تی كات بوون، ئه‌و كۆمه‌ڵه كاریكاتێرانه‌ی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن پێشانگاكه، سیفه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌یی و به دۆكیۆمێنتكردنی كاره‌كانی هونه‌رمه‌نده‌كه وه‌رده‌گرن، بۆیه ده‌كرێت ناوه‌ڕۆك و بابه‌تی كۆن له‌خۆیان بگرن، و ده‌كرێت ئاڕاسته‌ی چه‌ندین نێوه‌ند بكرێن، كه رێ به به‌كارهێنانی مه‌رجه‌كانی پێشوو بدرێت، به چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازه‌وه، له پێشانگا هونه‌رییه‌كان یان له كۆمه‌ڵه كاریكاتێره بڵاوكراوه‌كانی نێو كتێبێك، نێوه‌ندی وه‌رگر و خوێنه‌ر، زۆر به‌رته‌سكتره له نێوه‌ندی وه‌رگر له رۆژنامه‌كاندا، به‌مه‌ش توانایه‌كی زێتر له مانۆڕكردن به كاریكاتێریسته‌كه ده‌به‌خشێت، و سنووریشی له‌به‌رده‌م واڵاتر ده‌كاته‌وه، چونكه نێوه‌نده وه‌رگره‌كان له هه‌ردوو حاڵه‌تی پێشوودا، زۆرجار هه‌روه‌ك یه‌ك پارچه هه‌ویریان لێدیت، بۆیه گه‌یشتن پێیانه‌وه بۆ هونه‌رمه‌نده‌كه ئاسانتر ده‌بێت، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری رۆژنامه فره سه‌رچاوه‌ن، جیاوازن له ئاستی فێربوون و رۆشبیرییه‌وه، جیاوازن له پابه‌ندبوونی ئایینی و سیاسی و جوگرافی، و له چه‌ندین رووی دیكه‌شه‌وه، بۆیه كاریكاتێریست ده‌بێت ره‌چاوی ژماره‌یه‌كی زیاتر له مه‌رجه‌كان بكات، بۆ گه‌یشتن به جامه‌وه‌ره‌وه.
ئاماده‌كردنی.. هه‌ندرێن خۆشناو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.