له‌ توركیا ئه‌گه‌ر ڤاكسین وه‌رنه‌گریت نان وسه‌مون وه‌رناگریت


له‌ وڵاتانی جیهان دا به‌چه‌ندین رێگا هانی هاوڵاتیان ده‌درێت ، بۆئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆڕۆنا وه‌ربگرن.
له‌ وڵاتی توركیا به‌دیاركراوی له‌ ئه‌سته‌مبۆڵ ،خاوه‌نی چه‌ند سه‌مونخانه‌یه‌ك بڕیاریانداوه‌ ،سه‌مون نه‌ده‌نه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی،كه‌ڤاكسینی كۆڕۆنا وه‌رناگرن.
ئه‌و بڕیاره‌ تائێستا له‌ 6 قه‌زای شاری ئه‌سته‌مبۆڵ  چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن ، نیاز وایه‌ له‌ 36 قه‌زای تر بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت.
ئا- كامران