به‌ڤیدیۆ .. ساتی هێرشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رخانه‌كانی مێشك ببینه‌


گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كرایه‌وه‌ ،ساتی هێرشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆسه‌ر خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ نیشان ده‌دات.
له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ ره‌نگی سور، ده‌بینرێت  یه‌ك به‌ دوایه‌ك، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خانه‌كانی مێشكی مرۆڤ.
شایانی باسه‌ كاتی خۆی كۆمه‌ڵێ له‌ زانایانی ئه‌مریكا و كه‌نداو ئه‌ڵمانیا له‌ لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كه‌له‌سه‌ر مشكیان ئه‌نجام دا له‌ لێكۆڵنیه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت، كه‌ چۆن ڤارۆسی كۆرۆنا له‌ ناو جه‌سته‌دا  بڵاوده‌بێته‌وه‌،به‌شێوه‌یه‌ك  یه‌ك له‌ دوایه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ ده‌كات له‌ لووته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات  تاده‌گاته‌ سییه‌كان،ئینجا بۆ مێشك.
هه‌ر له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ رۆژی یه‌كه‌م دا له‌ نێو بۆشایی لووت  خودی خۆی ده‌گونجێنێت ،له‌ رۆژ دووه‌م خۆی ده‌گه‌ێنێته‌ سییه‌كان له‌ رۆژی سێه‌م له‌ نێو سییه‌كان ده‌ست ده‌كات به‌ زاوزێ  كردن به‌جۆرێك ڤایرۆسه‌كه‌ زیاد ده‌بێت، تاوه‌كو  له‌رۆژی چواره‌م له‌ چه‌ند ئه‌ندامی تری جه‌سته‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ تارۆژی شه‌شه‌م ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌گاته‌ لوتكه‌ ،هه‌موو جه‌سته‌ داگیر ده‌كات و مشكه‌كه‌ ده‌مرێت.  
ژێده‌ر- سپۆتینگ
 ئا- كامران