هونه‌رمه‌ندی میسری ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دواییكرد

پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك سه‌میر غانم-ی هاوژینی به‌هه‌مان نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد

میدیاكاری میسری رامی ره‌زوان ، هاوسه‌ری دنیا سه‌میر غانم رایگه‌یاند: هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز دوای 4 مانگ له‌ تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7-8-2021 كۆچی دوایی كرد.

شایانی باسه‌ پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند سه‌میر غانم هاوژینی خاتوو ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز به‌هه‌مان نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.

هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز ماوه‌ی 4 مانگ بوو به‌هۆی تووشی بوونی به‌نه‌خۆشی كۆڕۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنرابوو،ئه‌مرۆ له‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئا- كامران

ژێده‌ر- الیوم السابع