وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی G7: ئێران كه‌شتییه‌ نه‌وت ‌هه‌ڵگره‌كه‌ی ئیسرائیلی كردۆته‌ ئامانج

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گروپی وڵاتانی جی حه‌وت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایان كرد ئێران  به‌ر‌پرسیاری هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتیی نه‌وت هه‌ڵگری مه‌ر سێر ستریت بووه‌ له‌ ده‌ر‌یایی عومان.

ئاژانسی هه‌والی یۆرۆ نیوز بڵاویكرده‌وه‌، له‌ راگه‌یه‌نداروه‌كه‌ی گروپی جی حه‌وت دا هاتووه‌ ، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست به‌ روونی ئه‌و ده‌ر ده‌خه‌ن كه‌ ئێران له‌ پشت هێرشی كه‌شتییه‌ نه‌وت ‌هه‌ڵگره‌كه‌ی ئیسرائیل له‌ ده‌ریای عومان‌ بووه‌.

هه‌شت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه‌شتیی نه‌وت هه‌ڵگری ئیسرائیلی به‌ ناوی مه‌ر سێر ستریت له‌ ده‌ریای عوماندا، به‌ فرۆكه‌ی درۆن هێرشی كرایه‌ سه‌ر كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دوو له‌كارمه‌ندانی كه‌شتیه‌كه‌ كوژران كه‌ یه‌كیان هاووڵاتی بریتانی و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان هاووڵاتی رۆمانی بوو.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جی حه‌وتدا داوا له‌ سه‌رجه‌م  وڵاتانی كه‌نداو كراوه‌ كه‌ رۆڵی ئه‌رێنی و بونیاتنه‌ر بگێڕن و كار بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.

جه‌ختیش كراوته‌وه‌ كه‌ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه‌، به‌ ئه‌نقه‌ست و ئامانجدار بووه‌ كه‌ هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی هەڵسوکەوتی ئێران و هەروەها پشتگیرییەکانی بۆ ئه‌و هێزە میلیشیاكان ، هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات. گروپی جی حه‌وت له‌ هه‌ر كام له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، بریتانیا، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، كه‌نه‌دا، ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا پێك دێت.