سوید دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەى بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکانی یۆنان نارد

ده‌وڵه‌تی سوید دوو فرۆکەی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی یۆنان ده‌نێرێت.

ناردنی فڕۆكه‌ ئاگركوژێنه‌وه‌كانیش لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی یەکێتی ئەورووپا دایە.

ڕۆگەر گووستاڤسۆن لە فەرمانگەی ئامادەباشی و فریاکەوتنی کۆمەڵگا، ناسراو بە MSB، وتی "دووفڕۆکەی بچووکن، بەڵام کاریگەرن بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و دەتوانن هەرجارەی ٣ هەزار لیتر ئاو بەربدەنەوە".