داعش 3 تاوه‌ری گه‌وره‌ی كاره‌بای قه‌زای مه‌خمور ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی بێ كاره‌با ده‌بن

 

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 5 ى 8 ى 2021،  چه‌كدارانی داعش له‌ قه‌زای مه‌خمور ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری كاره‌بایان ته‌قانده‌وه‌.

ئه‌ندازیار ئازاد بندیان ، به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای قه‌زای مه‌خمور تایبه‌ت به‌  ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند:  كاتژمێر 3 ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ، تیرۆرستانی داعش 3 تاوه‌ری گه‌وره‌ی كاره‌بای نیشتیمانیان  له‌گوندی كه‌ندار  له‌ قه‌زای مه‌خمور ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ ئێستادا دانیشتوانی سنوری قه‌زای مه‌خمور بێ كاره‌با بوونه‌ و تیمه‌كانی كاره‌با له‌ فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای مه‌خمور له‌ شوێنی تاوه‌ره‌كانن  بۆ چاككردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتییان .