ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دیمه‌شقی هه‌ژاند و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌


به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 4 ى 8 ى 2021 ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریای هه‌ژاند و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.
ئاژانسی هەواڵی سانا، كه‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌تی سوریایه‌ بڵاویكرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی مه‌ساكن ئه‌لحه‌ره‌سی له‌ رۆژئاوای دیمه‌شق بووه‌ ، كه‌ پاسێكی سه‌ربازی  سوپا كراوه‌ته‌ ئامانج.
راشیگه‌یاندووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستاكه‌ سه‌ربازێك  گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و سێ كه‌سی دیكه‌ بریندارن .