كتێبی شیعری وێسه‌ران بڵاوكرایه‌وه‌


 له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، به‌ واژۆی خوشكی شه‌هید و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نووسه‌ران و كه‌سوكاری شه‌هید كتێبی شیعری وێسه‌ران له‌ نووسینی شه‌هید كاوه‌ حه‌مه‌ تاته‌ بڵاوكرایه‌وه‌. 
 سۆزان حه‌مه‌ تاته‌ خوشكی شه‌هید كاوه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و كتێبه‌ ئاماده‌بوو له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وكات به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ شیعره‌كان نیشتمانپه‌روه‌ری بوون رێگه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌درا. 
كاوه‌ حه‌مه‌ تاته‌ له‌دایكبووی ساڵی 1960ـه‌، له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌سێداره‌ دراوه‌، باوك و سێ برای دیكه‌ی شه‌هیدن. 
كتێبی وێسه‌ران كه‌ له‌ 70 شیعری نیشتمانپه‌روه‌ری، به‌رگری و دڵداریی شه‌هید كاوه‌ حه‌مه‌ تاته‌ پێكهاتووه‌، له‌ ئاماده‌كردنی د. عه‌بدولواحید ئیدریس شه‌ریفه‌، به‌ تیراژی 1000 دانه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ . 
ئا- كامران