به‌شه‌ ئاردی مانگی حوزه‌یران دابه‌شده‌كرێت


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌: به‌شه‌ ئاردی مانگی حوزه‌یران به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شده‌كرێت .
ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت:
بەرێوبەرایەتى دروستكراوى دانەوێله هەولێر بەردەوامن لەپشکنینی بریکارەكانى  ئارد لەشاری هەولێر   .
فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایه‌تى ناوبراو بەردەوامن لە دابەشکردنی لیستی بریکاری ئارد و بەشە ئاردی هاوڵاتیان بۆ مانگى حوزەیران لەم چوارچێوەیەشدا سەردانی بنکەی ٢٢١و٢٢٠ بەستوره و ناحیەی سەلاحەددین یان کرد.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی.