له‌ عێراق زیاتر له‌ 12 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: 73 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/8/4 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: 12713 كه‌سی دیكه‌ له‌ شاره‌كان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا 6574 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له‌م ماوه‌یه‌دا 73 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.