Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 05:50

له‌ که‌ڵه‌کچی ئۆتۆمبیلێک ده‌سوتێت و خێرخوازان ده‌ستبه‌جێ قه‌ره‌بووی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتیەكی ناحیەی کەلەکچی لە بەنزینخانەیەك گڕی گرت و بەتەواوی سوتا، لەڕووداوەکە زیانەکە تەنها سوتانی ئۆتۆمبێلەکە بوو و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

ئەوەی جێی سه‌رنجە باس بکرێت لەدوای گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکە چەند هاووڵاتییەکی خێرخوازی ناحیەی کەلەکچی هەستان بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە، تەنها لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا توانرا زیاتر لە ۱٠ ملیۆن دیناری عێراقی کۆبکرێتەوە و بدرێت بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە.

جێی ئاماژەیە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ئەمە بۆ سێیەم جارە لە ناحیەی کەلەکچی ئەو کارە خێرخوازییە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدەرێت کە ئۆتۆمبێلەکانیان گڕ دەگرێت.

پ/ عه‌زیز ئه‌حمه‌د

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.