Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:31

لەمەودوا بەنزینی ستاندارد ناوی E10 دەبێت

کوردستان TV
100%

لەسەرەتای مانگی ئابەوە بەنزینى E10 کە 10 ٪ ئیتانۆڵی هەیە بووه‌ته‌ شوێنگەرەوەی بەنزینی ئۆکتانی 95 و وەک بەنزینی پێوەری لە بازاڕ به‌ده‌ست دەکەویت.

وەک دەزانرێت ئەم به‌نزینه‌ زیاتر دۆستی ژینگەییە، بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گازی خانووی پلاستیکی لە بواری کەرەستەی هاتووچۆ و گواستنەوەدا.

حکومەتی سوید یاسایەکی دەرکردووە کە بڕیارە تا ساڵی 2030 بە ڕێژەی 70٪ دەرکردن لە غازی خانووە پلاستیکیەکان کەم بکاتەوە.

 بەنزینی نوێ دەتوانرێت زیاتر لە 90 ٪ ی ئۆتۆمبێل بەکار بهێنرێت بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەک هەبێت.

بەنزینە نوێییەکە وادەکات کە ئۆتۆمبیله‌كان زیاتر به‌نزین به‌كار بێنن، بەڵام دوکەڵی پیس که‌متر ده‌ده‌نه‌ دەرەوە و چاوەرەوان دەکرێت لە ئایندەدا به‌نزینی ئۆکتان 95 لاببرێت و تەنها ئوکتان 98 و E10 لە به‌نزینخانەکان بمێننەوە و زۆربەی ئۆتۆمبیله‌كان بنزینی E10 بکار بێنن.

بەڵام ئەوانە کە ناتوانن به‌ده‌ستیخه‌ن، دەتوانن لە به‌نزینی ئوکتان 98 سود وەرگرن.

ڕەنگە بەکارهێنانی بەنزینی نوێ ببێتە هۆی ئەوەی کێشە بۆ جۆرێك لە کەرەستەی هاتووچۆ وەک بەلەم دروست بکات و تووشی کێشە بێن ، بۆیە بەنزین 98 هەر لە بازاڕدا دەبێت .

پ/ چه‌تۆ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.