چین.. ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی رۆژانی رابردوو بۆ 302 كه‌س به‌رزبۆوه‌

50 کەسیش بێ سەروشوێنن


ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی بارانی بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی هێنان لە چین گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 302 کەس.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی حکوومەت لە ویلایەتی هێنان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی لافاوەوە لە شاری جینگکۆی 292 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا، بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە 99 کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ 302 کەس و 50 کەسیش بێ سەروشوێن بوون کە گەڕان بەشوێنیاندا درێژەی هەیە.
بەهۆی ئەو بارانەی لە 17ی تەمووزەوە ناو بە ناو لە هێنان دەبارێت لە 10ی تەمووزدا لافاو ناوچەکەی گرتەوە.
لە شاری جینگجۆو لافاو، تۆڕی میترۆی شارەکەی داپۆشی و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدابوو.