كەشناسی هه‌رێمی كوردستان: پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و باران دەبارێت


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا  پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی  پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: به‌زرترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مرۆ و سبه‌ی سێشه‌مه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمدا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
دووشه‌مه‌ 2-8-2021
هه‌ولێر 40 پله‌ ، دهۆك 39 پله‌ ، سلێمانی 40 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 43 پله‌ .
سێشه‌مه‌ 3-8-2021
هه‌ولێر 39 پله‌ ، دهۆك 38 پله‌ ، سلێمانی 39 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 41 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: 
 ئەمڕۆ ئەو ناسەقامگیریەى لە کەشى ناوچەکەمان هەیە بەردەوامى دەببێت بە تایبەت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانى کەم و هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت و ئەگەرى پروشکە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان دەبێت.
 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: کاریگەرى ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامى دەبێت بۆ سبەى بەڵام ئاستى دابارینەکە کەم دەبێتەوە و زیاتر ئاسمان بە نیمچە هەورى دەبێت.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز