ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێره‌وه‌

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی هەولێر بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لەسەرووی شاری هەولێرباریووە، دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفراز ( 1 ، 2 ، 3 ).
 
ئاگاداری بەرێزتان دەکەینەوە کە بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لەسەرووی شاری هەولێرباریوە کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەکە شێلوو دەبێت کە دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفراز ( 1 ، 2 ، 3 ) داواکارین دەست بەئاو وە بگرن تا شێلووی رووبار کەم دەبێتەوە.

تێبینی / ئەم دیاردەیە تەنھا لە ھاوین روو دەدات بە ھۆی کەم بوونی ئاستی ئاوی رووبار و بارانێکی بەخۆر لەم کاتەدا.