وەزارەتی داد کتێبێکی بەناوی «رێبەری دانانی پلانی ستراتیژی»بڵاوکردەوە

وەزارەتی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كتێبی رێبەری دانانی پلانی ستراتیجی كەوتە بەردەستی خوێنەران.

پلاندانانی ستراتیجی پرۆسەیەکی رێکخراوە بۆ دەرکردنی بریار، ئامانج لێی فۆکسکردنە لەسەر بابەتە گرنگەکان و چۆنیەتی ڕووبەڕوو بوونەوە و مامەڵەکردن لەگەلیاندا. ئەم کتێبە، بهرام صالح حمد - بەریوەبەری پەرەپێدان و دارا رووف عبدللە - یاریدەدری بەرێوەبەری پەرەپێدان لە دیوزنی وەزارەتی دادئامادەیان کردووە، و , وەزارەتی داد ئەرکی بە چاپگەیاندنی گرتووەتە ئەستۆ و 500 دانەی لێ چاپ کراوە.

ئامانجی ئەم کتێبە بریتییە لە:-

*یارمەتیدانی فەرمانگەکانی حکومەت بۆ ئامادەکردنی پلاندانانی ستراتیجی تایبەت بە خۆیان، بەشێوەیەکی گونجاو و بەشێوازی یەکگرتوو.

* ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی دەستکردن بە چالاکییەکانی پلاندانانی ستراتیجی بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان.

* یارمەتیدانی بڕیاربەدەستان لە فەرمانگەکانی حکومەت بۆ ئاڕاستەکردنی کاروچالاکیەکان و دەرکردنی بڕیاری گونجاو لە ڕێگەی بوونی پلانی ستراتیجی.

* پشتیوانیکردن و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری هێنانەکایە و ڕازیبوون بە گۆڕانکاری لە فەرمانگەکانی حکومەت.

* گەشەپێدانی بیرکردنەوە و دەستپێشخەری لە ڕێگەی بەشداری پێکردنی ئاستە کارگێڕییە جیاوازەکان لە فەرمانگەکانی حکومەت لە پلاندانانی ستراتیجی.

ناوەڕۆک

قۆناغەکانی دانانی پلانی ستراتیجی

قۆناغی یەکەم : خۆئامادەکردن بۆ دانانی پلان ستراتیجی

یەكەم /پێكهێنانی تیمی كار

دووەم / دیاریكردن و پۆلێنكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان – هوبەشەكان

سێەم / ئامادەكردنی پلانی كار

قۆناغی دووم : کۆکردنەوە و شیکاری زانیارییەکان.

یەكەم / پێداچوونەوە لەپلانە پەیوەندیدارەكان .

دووەم / ئەنجامدانی شیكاری چوارینەیی .

سێیەم / بەكارهێنانی ئەنجامەكانی شیكردنەوەی چوارینەیی .چوارەم / بەشداریپێكردنی لایەنەپەیوەندیدارەكان لەشیكردنەوەی چوارینەیی .

قۆناغی سێیەم : ئامادەکردنی پلانی ستراتیجی.

یەكەم / دیدگا.

دووەم / پەیام .

سێیەم / بەها سەرەكیەكن .

چوارەم / ئامانجە ستراتیجیەكان.

قۆناغی چوارەم : ئامادەکردنی پلانی جێبەجێکردن.

یەكەم / ئامادەكردنی پلانەکانی جێبەجێ کردن.

دووەم / بەڕێوەبردنی مەترسیەكان.

سێەم /بەشداریپێكردنی لایەنی پەیوەندیدار لە ئامادەکردنی پلانی ...

قۆناغی پێنجەم : بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن.

یەكەم / قۆناغی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن .

دووەم / هەنگاوەكانی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن.