کەشناسی ھەرێم: ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی باران دەبارێت


بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی  گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ  لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی باران دەبارێت.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌: دوێنێ شه‌مه‌ ، لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ھەولێر و قەزای ئامێدی 0.2 ملیم باران باری و ئه‌مڕۆش لە سنوری پارێزگاكانی ھەرێم ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و پلەکانی گەرماش یەک پلە دادەبەزن.
 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، لە سنوری ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ئەگەری بارینی تاوەباران ھەیە.