چه‌مچه‌مال.. له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ نزیك وێستگه‌ی گازی چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ  گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی- كه‌ركوك و له‌ نزیك وێستگه‌ی گازی چه‌مچه‌ماڵ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جۆری وه‌رگه‌ڕان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان كه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌ی شۆڕشه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو، پاش گه‌یاندنیشی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.