دایکێکی دووگیانی تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕزگار کرا

منداڵه‌كه‌شی ته‌ندروستی جێگیره‌

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌:  پاش مانەوەی حەوت ڕۆژ لە نە خۆشخانە هاوڵاتی  (ش. ح .ڕ) ی تەمەن ‌‌36 ساڵ کە توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە هەمان کاتدا  دوگیانیش بوو توانرا لە لایەن تیمە کانی تەندروستی هەریەک  لە نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن و نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون منداڵەکەی لە دایک ببێت.
ته‌ندروستی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: کاتژمێر (1) نیوەڕۆی  رۆژی (2021/7/31)  پاش ئەوەی باری تەندروستی نە خۆشە کە تێک دە چێت لە ڕێگەی سیپاپەوە واتە ئامێری تایبەت و هەناسەی دەستکردەوە دە گوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری مناڵبون لە لایەن (د. گوڵان علی تۆفیق ) ە وە نە شتەرگەری بۆ دەکرێت و بە سەرکە وتووی مناڵەکە لە دایک دە بێت .
 له‌ به‌ىشێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستیدا هاتووه‌:  منداڵە کە کوڕە و لە ئێستادا لە نە خۆشخانەی منداڵبوونە و باری تەندروستی جێگیرە هاوکات  دایکی منداڵە کەش دوای لە دایک بوونی کۆرپەکەی دە ستبەجێ گە ڕێندراوەتەوە بەشی چاودێری وورد لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن  و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە  بە پێی وتەی پزیشکە کانی هەردوو نەخۆشخانەکە  تە ندروستی دایکەکە لە ئێستادا جێگیرترە وەک پێش لە دایک بوونی منداڵەکە.