Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:01

باڵیۆزی یەکێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌رۆکی حکوومه‌ت: یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ پشتگیریکردنی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  پێشوازی لە مارتن هوس باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا. 
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ، وێڕای دەربڕینی سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ باڵیۆزخانەی یەکێتی ئەوروپا، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیریی یەکێتی ئەوروپاش بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە .  
بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.