هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی كوێتی "ئینتیسار شه‌راح" كۆچی دوایی كرد

خاتوو هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی كوێتی "ئینتیسار شه‌راح"، به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا له‌ به‌ریتانیا كۆچی دوایی كرد.

خاتوو"ئینتیسار شه‌راح" به‌شداری له‌ چه‌ندین شانۆگه‌ری و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی كردووه‌ له‌جیهانی عه‌ره‌بی و كوێتی خاوه‌ن بینه‌رێكی زۆر بوو، یه‌كه‌م كاری هونه‌ری له‌ ساڵی 1980بوو كاتێ به‌شدار بوو، له‌ زنجیره‌ی  ته‌له‌فزیۆنی" خرج ولم یعد"، به‌ڵام زیاتر له‌ رێگه‌ی  شانۆگه‌ری"بای بای لندن"  له‌ناو بینه‌ران ناسرا.

ئا- كامران

ژێده‌ر-  الجزیره‌