دیۆكۆڤیچ خه‌ونی بردنه‌وه‌ی میدالیای زێڕی پێشبڕكێی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ له‌ده‌ستدا

نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان خه‌ونی بردنه‌وه‌ی میدالیای زێڕی پێشبڕكێی تێنسی سه‌رزه‌وی پیاوانی له‌ خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا، به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌ ئه‌لیكسه‌نده‌ر زڤیرێڤی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان دۆڕا.
 سه‌ره‌تا دیۆكۆڤیچ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ شه‌ش یه‌ك به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان زڤیرێڤ دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش یه‌ك برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی و دیۆكۆڤیچی له‌ ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپی بێبه‌شكرد.
 له‌ یاری كۆتاییشدا، تێنسزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی كارین خاشانۆڤی ڕوسی ده‌بێته‌وه‌ .