ئه‌گه‌ر عه‌لی مه‌ردان له‌ ژیان بووایه‌ چ ریفرۆمێكی له‌ نێو گۆرانی كوردی دا ده‌كرد ؟

ئێمه‌ ئێستا له‌نێو قه‌یڕانی ده‌نگخۆشی داین!

عه‌لی مه‌ردان هونه‌رزان و دانایه‌كی كه‌م وێنه‌ بوو له‌ بونیات نانی ره‌وتێكی تازه‌ بۆ گۆرانی و مه‌قاماتی كوردی، به‌ڵام مخابن ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ ئه‌هلی هونه‌ر و شاگردانی گۆرانی كوردی ده‌زانن له‌م سه‌رده‌مه‌ نه‌یان توانی لێی تێبگه‌ن!، بگره‌ هه‌ندێكیان ڕه‌نگه‌ تا ئێستاكه‌ش نه‌یانزانیووه‌ به‌ چاكی له‌ ژێر سێبه‌ری ئاوازێك و مه‌قامێكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ناوازایه‌ بحه‌سێنه‌وه‌!.

ئای ئه‌گه‌ر به‌ چاكی له‌ قوتابخانه‌كه‌ی عه‌لی مه‌ردان سه‌رچاوه‌و زانیاری به‌ ده‌ست بهێنن، هه‌رگیز گۆرانییه‌كانتان ئه‌وه‌نده‌ لاواز و بێ هێز نابێت، كه‌ به‌رگه‌ی 40 رۆژ ناگرێت و بیر ده‌چێته‌وه‌!.

كه‌چی مامۆستا مه‌ردان 40 ساڵه‌ ئه‌م دونیایه‌ی به‌جێهشتووه‌، هێشتا گۆرانی (ست فاتیمه‌و گیانه‌ به‌سیه‌تی و مه‌قامی ئای ئای و خاوه‌كه‌ر و ئه‌ڵلا وه‌یسه‌كه‌ی) بۆن و به‌رامه‌ی جوانی لێ ده‌تكێ

ده‌زانن بۆچی وایه‌ ؟

چونكه‌ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان، مه‌ردانه‌ ده‌ستی دایه‌ كاری هونه‌ری و مه‌ردانه‌ش رێگری كرد له‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وه‌ك ئه‌مڕۆی ئێمه‌ له‌شكرێك ده‌یوست خۆی به‌ گۆرانییه‌وه‌ هه‌ڵبواسێت و ده‌یانویست گۆرانی كوردی بشێوێنن، كه‌چی ئه‌و پێی وتن ستۆپ (نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب)!.

ئای ئه‌گه‌ر ئێستا مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له‌ ژیان ده‌بوو، ئاخۆ ده‌بوایه‌ چه‌ند گۆرانی و چه‌ند گۆرانیبێژی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی بێده‌نگ بكردایه‌!.

مامۆستا عه‌لی مه‌ردان زۆر پێویستمان پێته‌ بێیت و ریفۆرمێك ئه‌نجام بده‌ی؟ هه‌م بۆ گۆرانی هه‌میش بۆ پاك كردنه‌وه‌ی گوێچكه‌مان له‌و هه‌موو به‌ناو گۆرانییانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ به‌ڕاستی بێ گۆرانین

له‌ قه‌یڕانی ده‌نگخۆش و گۆرانی جوانین!.

هه‌میشه‌ یاددت به‌خێر مامۆستا عه‌لی مه‌ردان

عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵلا