خانمه‌ نمایشكارێكی ئێرانی عێراقییه‌كان تووڕه‌ ده‌كات

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی مه‌هلاگا جابری، خانمه‌ نمایشكارێكی ئێرانی كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری به‌ناوبانگی پاریس له‌گه‌ڵ( گایه‌كی باڵدار )وێنه‌ی گرتووه‌و له‌ژێر وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: ئێرانی چه‌ند خۆشم ده‌وێیت، ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌سێك له‌ تویته‌ر بۆی نووسیوه‌: خۆشه‌ویستم مه‌هلاگا جابری ،ئه‌مه‌ ئێرانی تایبه‌ت به‌تۆ نییه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ عێراقه‌.

هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ بۆی نووسیوه‌: هه‌وڵ مه‌ده‌ شتێك بدزێت كه‌ هی تۆ نییه‌.

هاوكات كه‌سێكی دیكه‌ به‌ مه‌هلاگا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ پیتی قافه‌ نه‌ك پیتی نوون،وه‌ك هێمایه‌ك بۆ دوا ووشه‌ی نێوان عێراق و ئێران.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌كی زۆری عێراقییه‌كان ،مه‌هلاگا جابری ناچاربووه‌ وێنه‌كانی خۆی له‌تویته‌ر بسڕێته‌وه‌.

1122

ژێده‌ر / حوڕه‌