مه‌ڕێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ جیاواز لە مه‌ڕه‌كانی تر پێنج شاخی هەیه‌

مه‌ڕێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ، شه‌ك به‌ران له‌ سلێمانی جیاواز لە مه‌ڕه‌كانی تر، پێنج شاخی هەیه‌.

نه‌ژاد ئه‌سعه‌د ته‌مه‌ن ، خاوه‌نی ئه‌و به‌رانه‌ پێنج شاخه‌، 30 ساڵ دانیشتوی سلێمانی ئه‌و شەک به‌ران و كۆمه‌ڵێك مه‌ر و بزنی له‌ نزیك شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود بناری گۆیژه‌ راگرتبوو بۆ فرۆشتن  گوتی: له‌ منداڵییه‌وه‌ پیشه‌مان به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌، به‌ ده‌گمه‌ن روو ده‌دات كه‌ ئاژه‌ڵێكی چوار شاخ ببینرێت، به‌ڵام نه‌ بینیومه‌ و نه‌ بیستوشمه‌ كه‌ ئاژه‌ڵێكی له‌م شێوه‌یه‌، پێنج شاخی هه‌بێت".
نه‌ژاد ئه‌سعه‌د باسی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ نێره‌ی مه‌ڕه‌ و ته‌مه‌نی دوو ساڵه‌ و پێی ده‌ڵێن شه‌ك به‌ران.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌دان به‌ ددانه‌ ساغه‌كانی به‌رانه‌كه‌ گوتی: "له‌ رووی ته‌ندروستیشه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانی تردا زۆر ئارامه‌ و زۆرێك له‌ هاووڵاتییان دێن بۆ بینینی و وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ده‌گرن".

1122