وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شییان بڵاوكرده‌وه‌


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ، راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شییان  بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/7/2021، دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایانی خۆشەویست، لەلایەن هەردوو وەزارەت، بڕیار درا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی:

https://vac.health.digital.gov.krd

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌: بۆئەم مەبەستە هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.

1