له‌ چیای مه‌تین چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن


به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 24 ى 7 ى 2021 ، چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان،  له‌ چیای  مه‌تین ته‌قه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.
فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی ، سوپا سالاری پێشمه‌رگه‌ به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ئه‌مرۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌. 
راشیگه‌یاند: چه‌ندین جاره‌ په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات،  پێشمه‌گه‌رگه‌ پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌ ، مافی خۆیه‌تی له‌ هه‌ر شوێنێكی خاكدا پارێزگاری له‌ هه‌رێم بكات.
سوپا سالاری پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیاوه‌ چه‌ندین گوند چۆلكراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
فه‌ریق جه‌مال ئینمینكی راشیگه‌یاند: په‌كه‌كه‌  رێز له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت ، بووه‌ته‌ هۆكارێك بۆ سنور به‌زاندنی سوپای توركیا .