نیویۆرک تایمز: هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکشێنەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه‌، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکشێنەوە تەنها ئەرکەکانیان لەسەر کاغەز دەگۆڕن

ئەمڕۆ شەممە، چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن و ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"یان راگەیاند: پێشبینی ئەوە دەکەین ئەمریکا و عێراق هاوکات لەگەڵ سەردانی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا لە 26ی ئەم مانگە کاتی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رابگەیەنن، بەڵام چەند بەرپرسێک لە (پێنتاگۆن) بەدووری نازانن ئەمریکا بوونی هێزەکانی خۆی لە عێراق کە ژمارەیان 2500 سەرباز دەبێت بپارێزێت، ئەمەش لە رێگەی گۆڕینی ئەرکەکانیان تەنها لەسەر کاغەز.

رۆژنامەکە رایگەیاند: حکوومەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق و زۆرێک لە بەرپرسە سەربازییەکانی عێراق پشتیوانی لە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دەکەن، لە کاتێکدا سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات تەنها بۆ رازیکردنی هێزە سیاسی و میلیشیا دژبەرەکانی یٔەمریکا لە عێراق، کە پێیان وایە بوونی یٔەمریکا لە عێراق تەنها بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێرانە.