ریال مه‌درید: كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌مان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه

یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند، كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
 كارگێڕی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ له‌ پشكنینه‌ تاقیگه‌ییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ بێنزیما هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه‌ یاریزانه‌كه‌ له‌ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ڕیال جیاكراوه‌ته‌وه‌و چوارده‌ ڕۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت.
 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی شاهانه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی به‌ ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو، بێنزیما له‌م هاوینه‌دا له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كرد، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ قۆناغی شازده‌ به‌ جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ به‌ سویسرا دۆڕاو ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد.
 هه‌روه‌ها له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ڕابردوو بێنزیما له‌ كۆی چلوشه‌ش یاری به‌ درێسی ڕیال مه‌درید له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان، سیی گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركردو نۆ گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كرد .