به‌له‌مێك كه‌ 45 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ژێر ئاو كه‌وت


وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند به‌له‌مێك كه‌ 45 كه‌سی له‌نێو دابووه‌ به‌ دووری 161 میل له‌ باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش له‌ پارێزگای ئانتاڵیا ژێرئاو كه‌وتووه‌ و كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێواره‌ی رابردوو به‌له‌مێك كه‌ 45 كه‌سی له‌نێو دابووه‌ به‌ دووری 161 میل له‌ باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كاش و 60میل له‌ باشووری دوورگه‌ی كه‌رپه‌ بووه‌ كه‌ خه‌ریك بووه‌ ژێر ئاو بكه‌وێت زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ به‌له‌می چارۆكه‌داری جه‌نگییان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و ده‌ست كراوه‌ به‌ كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن.

ناوچه‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی توركیا وه‌ك "گۆڕه‌پانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن" ده‌ستنیشان كراوه‌، ده‌ریاوانان له‌مه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كانی ناوچه‌كه‌ بۆ كه‌رتی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن ته‌رخان كراون.

دوو كه‌شتییه‌ چارۆكه‌داره‌ جه‌نگییه‌كه‌ی هێزه‌ ده‌ریایییه‌كان و فڕۆكه‌یه‌كی ده‌ریایی وێرای ناله‌باری كه‌شوهه‌وایش، به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین.