ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت ، له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌.
كه‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، له‌ پارێزگای دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزو خۆڵێكی سوك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت.
كه‌شناسی راشیده‌گه‌ێنێت ، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
هه‌ینی 23-7-2021
هه‌ولێر 42  پله‌ ،  دهۆك  42 پله‌،  سلێمانی 40 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 42 پله‌.
شه‌مه‌ 24-7-2021
هه‌ولێر 41 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 40 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 42 پله‌.