راگه‌یاندراوێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو، لەسەر کێشەیەکی خێزانی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شادی لە نێوان دوو خێزاندا ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەکانی  پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەیان بە ناوی (ش. خ) دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان کراوه‌ته‌وه‌ و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامن.