دهۆك .. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 2 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا


عه‌زیز ئه‌حمه‌د ، په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی دهۆك - شێخان نزیك شارۆچكه‌ی باعه‌درێ  رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیده‌گه‌ێنێت: رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و  پیكابێكی دێر بووه‌.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د گوتیشی:  به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.