داعش به‌چه‌كی جۆری كاتیۆشا بۆردومانی گوندێكی سنوری خورماتوو ده‌كات


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23-7-2021 ، رێكخراوی تیرۆرستانی داعش ، به‌چه‌كی جۆری كاتیۆشا بۆردومانی گوندێكی سنووری خورماتوو ده‌كه‌ن.
عه‌مید حوسێن عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، رایدگه‌نێت، بۆردومانه‌كه‌ی داعش ئه‌م به‌ره‌به‌یانیه‌ بووه‌، داعش چه‌كی جۆری كاتیۆشای به‌كارهێناوه‌ بۆ سه‌ر گوندی یه‌نگیجه‌. 
راشیده‌گه‌ێنێت: بۆردومانه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كه‌، زیانی گیانی نه‌بووه‌ و دوای هێرشه‌كه‌ش سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.
گوندی یه‌نگیجه‌  5 كیلۆ مه‌تر له‌ شاری خورماتووه‌و دوره‌ ، یەكێكە لە گەورەترین گوندەكانی سنوری خورماتوو.