تەندروستى دهۆک داوا دەکات قەدەغەى هاتووچۆ لە هەرێم رابگەیەنرێت


تەندروستى دهۆک داوا لە حکومەتى هەرێمی كوردستان دەکات بۆ رێگرى لە تەشەنەسەندنى بڵاوبونەوەى زیاترى  کۆرۆنا،  پێویسته‌ بۆ ماوەى زیاتر لە 2 هەفتە قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەنرێت.
هەمزە رەزیکى بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک  رایده‌گه‌ێنێت: بەپێویستی دەزانین حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت.
 راشیده‌گه‌ێنێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ماوەیە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی  کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، بەبێ راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ بارودۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت.

له‌دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌مه‌ 22 ى 7 ى 2021 ، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 1220 كه‌سی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆڕۆنابوون و 701 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 22 كه‌سیش به‌م په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.