بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان: لە جه‌ژندا 80 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنوورەکە کردووە


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری دوكان رایده‌گه‌ێنێت ، له‌جه‌ژنی قورباندا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران روویان له‌ناوكه‌ كردووه‌.
ڕێژین ڕه‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى دوكان رایده‌گه‌ێنێت: لە قه‌زای دوكان ته‌واوى ڕێنوێنییەکان بۆ خۆپارێزى له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌رجەکانى سه‌لامه‌تى بۆ مه‌له‌وانان و ئارامى و ئاسایش بۆ  ئه‌و گه‌شتیارانه‌ دابینكراوه‌ كه‌ روو له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن.
 ڕاشیده‌گه‌ێنێت:  له‌ چوار رۆژی جه‌ژندا 80 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و باشوور و ناوه‌راستی عێراق روویان له‌ قه‌زای دوكان كردووه‌.