ئەمریکا: لە پێشخستنی ھاوکاری بۆ ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین


کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کوڕێکی  ته‌مه‌ن هەشت ساڵان ده‌كات، کە لە کەمپێکی ئاوارەکانی عێراق،  دوێنێ پێنجشه‌مه‌ لە شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانی لەدەست دابوو.
لە پەیامه‌کەی کونسوڵخانەی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: لە کانگای دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ خێزانی کوڕە ھەشت ساڵانەکەی کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی لە سلێمانی دەنێرین کە بە شێوەیەکی تراژیدی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کەمپەکەدا گیانی لەدەست دا.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئێمە زۆر بە نزیکی کار لەگەڵ ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ دابینکردنی ھاوکارییە دەستبەجێییەکان. ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی ھاوکاری بۆ ئاوارە کەمدەرامەتەکان لە ھەرێمی کوردستان.