له‌ پارێزگای ئه‌نبار داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌


ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23 ی 7 ی 2021 ، میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌: له‌ سنوری پارێزگای ئه‌نبار ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراق  ، كوژراو برینداربوونی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
میدیاكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن: هێرشه‌كه‌ی داعش له‌ قه‌زای روتبه‌ بووه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار  .
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌و هێرشه‌دا سێ سه‌ربازی عێراقی كوژراون و ژماره‌یه‌كیشيان برینداربوون.
میدیاكانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: كه‌ چه‌كدارانی داعش دوای هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراق له‌و ناوچه‌یه‌دا ، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.