هێرشه‌كان له‌ دژی هاووڵاتییه‌ كورده‌كانی توركیا په‌ره‌یان سه‌ندووه‌

دوینێ دوو هێرش ئه‌نجامدران و هاووڵاتییه‌كی كورد كوژرا

هێرشی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ توركه‌كان له‌ شار و شارۆچكه‌ جیاجیاكانی توركیا له‌ دژی هاووڵاتییه‌ كورده‌كان په‌ره‌یان سه‌ندووه‌ و دوینێ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و قۆنیا دوو جار هێرشی سه‌ر هاووڵاتییه‌ كورده‌كان كرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوینێ له‌ ناوچه‌ی مه‌رامی سه‌ربه‌ شاری قۆنیا، گرووپێكی 60 كه‌سی له‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستانی توركیا، هێرشی سه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی دیاربه‌كریان كردووه‌ و به‌ هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ گه‌نجێك به‌ ناوی حاكم داڵ كۆژراوه‌ وبرا و برازایه‌كیشی به‌ سه‌ختی بریندار كراون.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌ی مه‌رامی قۆنیایش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشبه‌ره‌كان ده‌ناسێت و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست نین.

هه‌ر هه‌مان رۆژ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا هێرشی سه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی دیكه‌ی كورد كرا و به‌ هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ 6 كه‌س برینداربوون كه‌ برینی دووانیان زۆر سه‌خته‌.

22222

ئه‌رده‌لان گۆران