بوومەلەرزەیەک کەناراوەکانی دەریای ئیجەی هەژاند


لە ناو دەریای ئیجە و لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا سەر بە پارێزگای موغڵا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،2 پله‌ روویدا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی لە ماڵپەڕی بەڕێوەبردنی کارەساتی سرووشتی و دۆخی لەناکاو (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە 5:16 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌مه‌، لە قوڵایی شەش کیلۆمەتر روویداوە.
چەقی بوومەلەرزەکەش کەوتووەتە دووریی 41 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەی داتچا.