ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌ قه‌زای كوسایر له‌ پارێزگای حومس

رژێمی ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌ پارێزگای حومس.

ئاژانسی هه‌واڵی رژێمی سووریا SANA، به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كاتژمێر 01:13 به‌ كاتی خۆجێیی، ئیسرائیل هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌ قه‌زای كوسایر له‌ پارێزگای حومس.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: "سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی به‌رپه‌رچی زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كانی دوژمنی داوه‌ته‌وه‌. هێرشه‌كان ته‌نها زیانی مادییان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

جگه‌ له‌ سوپای رژێم چه‌ند خاڵێكی حزبوڵڵای لوبنانی و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران كه‌ له‌ ژێر فه‌رمانی سوپای پاسدارانی ئێراندان له‌ قه‌زای كوسایردا ده‌بیندرێن.