له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی دوو فڕۆكه‌ پێكیاندادا

ده‌سته‌ی كارگێری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی رایگه‌یاند كه‌ له‌ئاكامی پێكدادانی دوو فڕۆكه‌ بۆته‌ هۆی داخستنی یه‌كێك له‌فڕگه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس گوتی:  هه‌ردوو فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای فلای دوبه‌ی و كه‌نداو-ن.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای فلای دوبه‌ی گوتی:  یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كانمان له‌جۆری بوینگ 737-800 كه‌ به‌ره‌و قیرغستان ده‌چوو، تووشی رووداوێكی سووك بۆته‌وه‌و ناچاربووه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو فڕگه‌كه‌ .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی كه‌نداو گوتی:  دواوه‌ی فڕۆكه‌یه‌كیان به‌هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی تووشی زیان بووه‌.

11