2 گەنج بە تۆمه‌تی دزینی زیاتر لە 1000 دۆلار دەستگیرکران


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه‌: لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مکافحە) کە بەوتەی خۆی لەماڵەکەیدا لەچوارقوڕنە 1100$ هەزار و سەد دۆلاری لێ دزراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بەدواداچون و لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر 2 کەس دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکەیان کە بەوتەی خۆیان ئەوان چونەتە سەرماڵی سکاڵاکار و دزییان لێکردووە.
پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت: دەستیش گیراوە بەسەر 700$ و 38000 دیناری عێراقی و مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن)، تۆمەتباران کە بریتین لە ( ب.پ.ع ) لەدایک بووی ساڵی 2003 وە (ع.ک.ع) لەدایک بووی (2001) لە ئێستادا بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیرکراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان بەردەوام دەجەنگن بۆ درێژەدان بەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە کە ئامانج لێی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانە.