ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنای جۆری گۆڕاو (دەلتا) بەڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵکشاندایە


بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەپێی پێشبینیەکانی پزیشکان و نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکات پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکانی وەک بازاڕ و مۆڵ و کافتریا و خواردنگەکان و سەیرانگاکاندا بکەن و هەوڵبدەن بەریەککەوتن کەم بکەنەوە و ئەم ڕێنماییانەش جێبەجێ بکەن...
1. بەکارهێنانی ڤاکسین کە لە ئێستادا هەموو جۆرەکانی بەردەستن.
2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماسک.
3.خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست و جل و بەرگ.
5.مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی