قه‌ڵادزێ .. باوكێك له‌ پێناو ڕزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی خنكا


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه‌:  تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی (ع. س. ٲ ) لەدایکبووی ساڵی 1973، دانیشتووی گەڕەکی ئاشتیی قەڵادزێ، پیشەی ئەندازیار لە فەرمانگەی کارەبایی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.
پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت، بە وتەی کەسوکاری، ئەم باوکە لە (هەڵاوێژە) لە کاتێکدا خنکاوە، منداڵەکەی کە تەمەنی 14 ساڵە مەلەی کردووە، کاتێک ژیانی منداڵەکەی کەوتووه‌تە مەترسییەوە، باوکی بە جلی ئاسایی دەستبەجێ چووه‌تە ناو ئاوەکە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی، دواتر نەخۆی  بۆ ڕزگار کراوەو نە منداڵەکەشی و دەستبەجێ خنکاوە، بەڵام منداڵەکەی لەلایەن برای هاوڵاتییە خنکاوەکە ڕزگار کراوە، کە دەکاتە مامی منداڵەکە.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌: دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و تەرمەکەیان گواستووه‌تەوە بۆ نەخۆشخانە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.