بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار: لە ماوه‌ی دوو رۆژدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر


بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر، لە ماوەی دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری هەولێر.


نەریمان فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر،  رایده‌گه‌ێنێت: تا ئێوارەی دووەم رۆژی جەژنی قوربان، 103 هەزار و 196 گەشتیار هاتوونەتە هەولێری پایتەخت.
 راشیده‌گه‌ێنێت: چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتا رۆژەکانی جەژن، ئەم ژمارەیە بەرزتربێتەوە، چونکە هاتنی گەشتیار تائێستا بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستان بەردەوامە.